ئه‌یلوول 13, 2019 12:59 Asia/Tehran
  • پێداگریی پوتین لە سەر پێویستیی ڕێزدانان بۆ مافی دەسەڵاتدارێتیی سووریا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە "ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە دیداری لەگەڵ "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل جەختی کردووە لە سەر پێویستیی ڕێزدانران بۆ مافی دەسەڵاتدارێتیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ڕووسیا ئەلیەوم؛ "سێرگەیی لاڤرۆف" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە هەروەها وتی: لە دیداری پوتین  و نەتانیاهوو جەخت کراوە لە سەر کاریگەرییە نگەتیڤەکانی بایکۆتەکانی ئەمریکا و ئەورووپا دژ بە دەوڵەتی یاسایی سووریا.

لاڤرۆف راشکاوانە رایگەیاند کە دوو لایەن لەو دیدارەدا بە لێکدانەوەی کێشە و پرسە نێودەوڵەتییەکان، تەرکیزیان کردۆتە سەر  باروودۆخی  ڕۆژاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا و  بەتایبەت قەیرانی سووریا و چارەسەر کردنی ئەو قەیرانە.

سێرگەیی لاڤرۆف لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی کە نەتانیاهوو و پوتین سەبارەت بە کردەوەکانی مۆسکۆ بۆ داکۆکی لە دەوڵەتی یاسایی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی  ئەو گرووپە تیرۆریستییانەی کە ئێستاش هەر لە ناوچەی ئیدلیبدا ماونەتەوە، بیر و ڕایان گۆڕیوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیش نیگەرانی دەربڕیوە بەرامبەر بە ئەو هەڕەشە و مەترسییە ئەمنییانەی لە سەر ئەم ڕژێمە داگیرکەرەدایە.

نیگەرانی دەربڕینی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدایە کە ئەم ڕژێمە داگیرکەرە بەردەوام بۆ داکۆکی و پشتیوانی لە تیرۆریستان بنکە و هێزەکانی سوپا و ژێرخانەکانی سووریا دەداتە بەر پە لامار.

سەرپەیڤ