تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 12:34 Asia/Tehran
  • ٥٦ کوژراوو بریندار لە ئەنجامی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

تاقمی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند: لە کاتی دەستپێکی شاڵاوەکانی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ھەتا ئێستا ١٥ کەس کوژراون و ٤١ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا،تاقمی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەم ھەواڵە، وتیشی: ٨ کەسی سڤیل لەوانە ٤ ژن و منداڵ و ٧ کەس لە شەڕڤانانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە بوردومانەکانی تورکیادا کوژراون.

بە پێی ڕاگەیاندنی تاقمی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ، ٢٣ کەسی سڤیل و ٢٨ کەس لە شەڕڤانانی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیش لە ئەنجامی ھێرشی ئاسمانی و تۆپخانەی سوپای تورکیا بریندار بوونە.

لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە شێوەی فەرمی و بە ھاریکاریی تیرۆریستانی ھاوپەیمانی دەوڵەتەکەی لەوانە سوپای بەناو ئازاد، فەرمانی ھێرش کردنە سەر باکووری سووریای دەرکرد.

«فۆئاد ئۆکتای» جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش لەپاش دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی بە ناو «چاوگەی ئاشتی» بانگەشەی کرد کە گوایە ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریایە.

ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانە کرانی بەربڵاوی نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە. کاربەدەستانی سووریا  لە سەر پارێزرانی سەروەری و دەستەڵاتی سووریا و ھەروەھا لێبڕان بۆ بەرپەرچ دانەوەی دەست درێژکارییەکانی تورکیا جەختیان کردووە. سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.

سەرپەیڤ