تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 19:33 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی یەکێتی ئەورووپا بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە باکوری سوریا

گوتە بێژی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەرووپا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە باکووری سوریا،هەرەشە دەکات لە پەیوەسبوونی تورکیا بە یەکێتی ئەورووپا.

بە پێی ڕاپۆرتی یورونیوز،"مایا کوتسیانچیچ" ڕۆژی پێنجشەممە لەبەیاننامەیەک  ڕایگەیاند قەیرانی سوریا تەنیا لە ڕێگای ئاشتیانەوە چارەسەر دەکرێت و پەلامارەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا دەتوانێ ئەگەری بەئەندامبوونی ئانکارا لە یەکێتی ئەورووپا دا کەمبکاتەوە.

تورکیا ساڵانێکی زۆر خوازیاری پەیوەسبوونە بە یەکێتی ئەورووپا و لەم چوارچێوەیە چاکسازیگەلێکیشی ئەنجام داوە.سەرەڕای ئەمەیش، لە ساڵانی ئەمدواییە بە تاوسەندنیی ناکۆکییەکانی ئانکارا و بروکسێل،ئاسۆی پەیوەسبوونی  تورکیا بە یەکێتی ئەورووپا بە تووندی نادیارە.

سەرپەیڤ