تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 10:37 Asia/Tehran
  • شەڕڤانان لە سێ قۆڵەوە روبەڕوی هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکان بونەتەوە

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاند، لە ئێستادا لە سەرێ کانی لە سێ قۆڵەوە دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بونەتەوە.

 

میدیا کوردیەکانی هەرێم بڵاویان کردەوە ،  لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە  لە هەریەکە لە گوندی حوارنا و ناوچەی پیشەسازی لە رۆژهەڵاتی سەرێ کانی لە دو قۆڵەوە شەڕو پێکدادانی سەخت بەڕێوەدەچێت و شەڕڤانان بەرگری سەخت دەکەن.

نۆی ئەم مانگە، سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات دەستپێکرد، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دوێنێ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی لەشکرکێشییەکانی تورکیاوە نزیکەی 100 هەزار هاوڵاتی سڤیل ئاوارەبون.

رێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە کە بەهۆی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا بۆ ناوچە کوردنشینەکانی باکوری سوریا، چاوەڕێ دەکرێت کارەساتی مرۆیی گەورە بخوڵقێت.