ئەمریکا بانگهێشتی مەزڵوم کۆبانێ بۆ کۆشکی سپی دەکات
واشێنگتۆن داوای گفتوگۆ لە بەرپرسانی هەسەدە دەکات لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی تورکیاوە، لە سەرێ کانی و گرێ سپیش شەڕوپێکدادانی قورس لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا بەردەوامە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سبەی : پێش دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە، واشێنگتۆن پێشنیاری بۆ مەزڵوم کوبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کردوە کە وەفدێکیان سەردانی کۆشکی سپی بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا دۆخی باکووری سووریا لێک بدەنەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان بەرپرسانی هەسەدە وتویانە: ئێستا ناتوانن باکوری سوریا بەجێ بهێڵن، چونکە پیلانگێڕی گەورەیان لەسەرە.
سەبارەت بە دۆخی بەرەکانی جەنگیش،باسی ئەوە کراوە کە لەماوەی ئەم دو رۆژەدا شەڕێکی سەخت لە سەرێ کانی و گرێ سپی هەیە لە نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و هێزەکانی تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو سوپایە.
جێگای ئاماژەیە لەدوای هێرش و پەلامارەکانی تورکیا تائێستا (93) هەزار و (760) کەس ئاوارەبوونەو لەو ژمارەیەش هەزار و (30) کەس روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و تەنیا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (400) خێزان گەییشتنە هەرێمی کوردستان. لەم پەیوەندییەدا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی پێویستیان ئەنجام داوە بۆ پێشوازی کردن لەو ئاوارانە.