تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 11:10 Asia/Tehran
  • ٣٣ کەس لەژێر ئەشکەنجەی گروپە چەکدارەکانی تورکیا له عفرین گیانیان لەدەستدا

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری سوریا ، تاوان و پێشێلکارییەکانی گروپەکانی سەر بە تورکیا لە عفرینیش دەرحەق بە هاووڵاتیانی مەدەنی شارەکە زیادیان کردووە، ئەویش لەڕێگای دەستگیرکردنی هەڕەمەکیانە و وەرگرتنی سەرانە و کوشتن و دزی و ڕا و ڕووتکردن .

 

بەگوێرەی قسەی خەڵکی ناوچەکە ئەو تاوان و پێشێلکارییانە لەگەڵ دەستپێکردنی دەستدرێژی ئەم جارەی تورکیا بۆ  ناوچه کوردنشینهکانی سوریا یادیان کردووە بەجۆرێک لیوای هەڵۆکانی باکوور  بەردەوامن لە ئازاردانی خەڵکی مەدەنی لە ناوچەی بلبل .

بەگوێرەی راپۆرتێک، کە ناوەندی دیکۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکان لە باکووری سوریا دەریکردووە، ٣٣ کەس لەگرتووخانەکانی سەر بە گروپەکانی سەر بە تورکیا لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە، جگە لەوەی ئەو گرووپانە لانیکەم لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ وە ٥٥٧٦ کەسیان دەستگیر کردووە و لەوانەش ٦٦١ کەسیان ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراون .

سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی سەر بەو سوپایە لەساڵی 2018 هێرشیان کردە سەر عفرینی و داگیریان کرد، کە پێشتر بەدەست شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگەوە بوو.