تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 17:00 Asia/Tehran
  • ڕەخنەو گازندەی کوردانی سووریا لە بەزێندرانی ئاگربڕی تورکیاو بەڵێنیە پڕووپوچەکانی ئەمریکا

هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕەخنەیان گرت لە تورکیا لەبەر پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕو هەروەها ناکارامەبوونی وادەو بەڵێنیەکانی ئەمریکا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، هەسەدە ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەرباری ڕێککەوتنی ئاگربڕی نێوان ئەمریکاو تورکیا لە ١٧ی ئۆکتۆبر، پێشێلکرانی ئاگربڕ لەلایەن تورکیاوە هەروا بەردەوامە.

هێزەکانی هەسەدە لەو بەیاننامەدا بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە تورکیا ڕێگەی بەکوردەکان نەداوە ڕێگایەکی هێمن بکەنەوە بۆ بردنەدەری کەسانی بریندار و سیڤیل لە شاری سەرێکانی ، "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو "مایک پەنس"ی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکایان بە بەرپرس زانیوە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و ڕایانگەیاند؛ سەرەڕای پەیوەندیی کردنی بەردەوام لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، هیچ هەنگاوێک تائێستا لەوبارەوە نەنراوە.

سەرپەیڤ