تشرینی دووه‌م 05, 2019 08:23 Asia/Tehran
  • بەهێزبوونی هێزە ئەمریکیەکان لە سوریا

سەرباری بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی کشانەوەی بەرەبەرەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سوریا ، میدیاکان باسی هەوڵی واشنگتۆن ئەکەن بۆ دانانی بنکەی سەربازیی نوێ لە سوریا .

سەرچاوە سوریەکان رۆژی دوشەممە بە هەواڵدەدریی ئاناتۆلیی ترکیایان گوت : ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ناوچە خاوەن نەوتەکانی دەیر زووری سوریا بەهێز کردووە و ئەرتەشی ئەم وڵاتە رۆنانی دوو بنکەی سەربازیی لە ناوچەیەک دەسپێکردووە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە چەکدارەکانی کوردی سوریادایە .

 بەپێی ئەم راپۆرتە ، بنکەی یەکەمی ئەمریکا لە شاری سور لە دەوربەری باکووریی پارێزگەی دەیرزوور و بنکەی دوهەم لە مەقەڕی تیپی 113 کەپێشتر بۆ ئەرتەشی سوریابوو ، خەریکە ساز دەکرێ .

هەواڵی رۆنانی بنکەی سەربازیی لەباکووری سوریا لە لایەن ئەمریکاوە  چەند ڕۆژ دوای ئەوە بڵاو دەبێتەوە کە تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا وێڕای راگەیاندنی مانەوەی بەشێک لە هێزە ئەمریکیەکان لە سوریا گوتی : لە لەشکەریانی خۆمان بۆ دڵنیا بوون لە پاراستنی  بیرەنەوتیەکانی باکووری سوریا کەڵک وەردەگرین .

 ئێستاکە ئەمریکا 19 بنکەی سەربازیی لە سنووری رۆژهەڵاتی سوریا لە ئەردەن تا ترکیا هەیە کە گرنگترینیان بنکەی ئەلتەنەف ە لە سێکوچکەی سنووریی نێوان سوریا و ئەردەن و عێراق و بەپێی هەندێ ئامار نزیکەی 6 هەزار لەشکەریی ئەمریکا لە خاکی سوریا ماونەوە ئەویش لە کاتێکدا کە دۆناڵد تڕەمپ ساڵی پار رایگەیاندبوو هێزەکانی لە سوریادەباتە دەرەوە .

..................

ئیتالیا

لافاو

سەرپەیڤ