رفێنرانی 25 لاوی سەرێکانی لە لایەن تیرۆریستانی داردەستی تورکیاوە
تشرینی دووهم 18, 2019 07:28 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی رفێنرانی 25 لاوی کوردی سوریایی لە لایەن تیرۆرستانی سەر بە تورکیا دەکەن .
کەناڵی ئەلئەخباریەی سوریا شەوی رابردوو رایگەیاند ، 25 لاو لە گوندەکانی دەوربەری سەرێکانی لە پارێزگەی حەسەکە لە لایەن تاقمە تیرۆریستیەکانی سەر بە تورکیا رفێنراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە .
سەرێکانی گوندێکی کوردنشینی باکووری رۆژاوای پارێزگەی حەسەکەیە و لە سەر سنوری تورکیا و سووریا هەڵکەوتووە .
ئەرتەشی تورکیا لە چوارشەممە 9 ی ئوکتوبرەوە بۆ ماوەی 8 رۆژ بە بیانووی ئامادەبوونی گروپە چەکدارەکانی کورد بە مۆڵەت پێدانی ئەمریکا هێرشی کردە سەر باکووری سوریا و ئێستاش بەشێکی ئەم وڵاتەی داگیر کردووە .
ئەم داگیرکاریە رووبەڕووی ئیدانەی بەرفراوانی نیودەوڵەتی بووەتەوە .