تشرینی دووه‌م 21, 2019 15:48 Asia/Tehran
  • تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین دەست درێژکاریی ئیسرائیل بۆ سەر سووریایان ئیدانە کرد

بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی و بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین«حەماس» دەست درێژکاریی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریایان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین «سەما»، بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانەکردنی دەست درێژکاریی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی سووریا، لە سەر مافی ئەم وڵاتە بۆ بەرەڤانی کردن لە خاک و گەلەکەی پێی داگرت.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: ڕژێمی زایونی بە پشتگریی ئەمریکاو لە سای بێ دەنگە لێکردنی وڵاتانی عەرەبی، دەست درێژکاری و دڕندایەتییەکانی دژی گەلانی عەرەب و موسڵمان پەرە پێ دەدات.

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین«حەماس»یش لە بەیاننامەیەک دا دەست درێژکاریی ئاشکرای زایونییەکان بۆ سەر خاکی سووریای ئیدانە کردو ڕایگەیاند: دوژمنی زایونی لەو دەست درێژکارییەی دا سیاسەتی نەڕاندن و دەستەڵات نواندنی بەکار ھێناوەو بە تاوانێکی سامناکەوە دژی خەڵک تێوە گلاوە، بە جۆرێک کە چەندین کەس شەھیدو بریندار بوونە.

حەماس لەو بەیاننامەیەی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر بەردەوامیی خۆڕاگری، وتووشیەتی: شکست ھێنانی پیلانی زایونییەکان و ڕوخانیان دوورەپەرێزیی لێ ناکرێت.

ڕژێمی زایونی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە لە دەست درێژکارییەکی تازەدا بۆ سەر خاکی سووریا، بە چەند موشەکێکەوە گردوپەڕی دیمەشقی کردە ئامانج کە لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە دووکەسی سڤیلی سووری کوژران و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

سەرپەیڤ