کانونی یه‌که‌م 05, 2019 16:23 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی ژمارەیەکی زۆری بنەماڵەکانی داعشی لە سووریاوە بۆ عێراق لە لایەن ئەمریکاوە

لەشکرییە تیرۆریستەکانی ئەمریکا کۆمەڵێکی زۆر لە بنەماڵە داعشییەکانیان لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گواستووەتەوە بۆ عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ناوەندی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە  ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، لەشکریانی ئەمریکی زیاتر لە ٦٠٠ ژن و منداڵی ئەندامی بنەماڵەکانی داعشیان لە ئوردوگای «ئەلھەول» کە ناوەندی نیشتەجێکرانی بنەماڵەکانی چەکدارانی داعشە، گواستووەتەوە بۆ عێراق.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوچەگەلێکی زۆری پارێزگای حەسەکە لەژێر ڕکێفی شەڕڤانانی کوردی سەربە ھێزەکانی سووریای دیموکراتە کە ئەمریکا بۆ کەڵک وەرگرتنی سیاسی و بە قازانجی خۆی پشتگرییان لێ دەکات.

ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤیش حەوتەی ڕابردوو باسی ئازاد کرانی نزیکەی ١١٠ بنەماڵەی داعشیی کرد لە لایەن تاقمی ناسراو بە «خۆسەریی باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا»ی سەربە کوردەکانی ئەم وڵاتەی کرد.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممە نۆھەمی ئۆکتۆبەرەوە لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکارا، بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ھەڵیکوتاوەتە سەر باکووری سووریا.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانیش لەم دواییەدا ڕایانگەیاندووە کە، ئەمریکییەکان لە ئوردوگای «ئەلھەول» خەریکی بارھێنان و گۆشکردنی بەرەیەکی تازەی تیرۆریستانی تەکفیرین لە سەرر بنەمای بۆچوونەکانی فیرێەی وەھابییەت.

سەرپەیڤ