کانونی یه‌که‌م 06, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • پەلاماردرانی بنکەیەکی ئەمریکی لە دێرۆزووری سووریا

بنکەی نایاسایی ئەمریکییەکان لە ھەرێمی نەوتیی «ئەلعەمەر» لە گردوپەڕی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دێرۆزوور کەوتە بەر پەلاماری ھێرشبەرانی نەناسراو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، ئەم ھێرشانە ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی چەند بارھەڵگرێکی کەرەستەوتفاقی سەربازیی سوپای ئەمریکا بۆ سووریا ئەنجامی گرت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ئەم ھێرشە، لەشکریانی ئەمریکی بە تۆپخانەکانیان وەڵامی ھێرشبەرانیان دایەوە.

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرباری ئەوەی کە گەلێک جار باسی کشاندنەوەی ھێزەکانی لە سووریای کردووە، کەچی ماوەیەک لەمەپێش بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھێزەکانی خۆی بۆ کۆنترۆڵ کردنی ھەرێمە نەوتییەکانی سووریا دەپارێزێت.

دەوڵەتی سووریا گەلێک جار بانگەشەی ئەمریکییەکانی لەمەڕ پاراستنی ھەرێمە نەوتیەکانی سووریا ڕەت کردووەتەوەو بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکەی لێکی داوەتەوە.

سەرپەیڤ