ڕووسیا هێزەکانی بەرفەرمانی تورکیای ناچار بە پاشەکشەکرد
هێزە سەربازییەکانى رووسیا لە ناوچەیەکى باکووری سوریا لەسەر داواى "هەسەدە"گروپە چەکدارەکانى تورکیا ناچار دەکا بکشێنەوە.
لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، بەرپرسانی رووسیا و تورکیا پرۆسەیەکی پشکنینی ھاوبەشیان لەسەر رێگەی "ئێم فۆر" لەنێوان حەلەب و حەسەکە ئەنجامداوە و پرۆسەکە لە شارۆچکەی"عەین عیسا" دەستیپێکرد تا شارۆچکەی تل تەمر.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەربازانی رووسیا و تورکیا سەرپەرشتی پرۆسەکەی کشانەوەی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنیان کردووە لە رێگەی ئێم فۆر و ژمارەیەک بنکەشیان دەستنیشان کردووە بۆ دانانی خاڵی چاودێری ھێزەکانی رووسیا و تورکیا.
هاوکات گروپە چەکدارەکان لە وێستگەی کارەبای شارۆچکەی مەبرووکای نێوان سەرێکانی و گرێسپی کشاونەتەوەو پرۆژەکە دەستی بە کار کردووەتەوە.
لەهەفتەى رابردوودا هەسەدە داواى لە رووسیاکرد کە گۆشار بخاتە سەر تورکیا گروپە چەکدارەکان لەسەر رێگاى "ئێم فۆر" و رۆژەى ئاوی "مەبروکا" بکشێنەوە.