دیمەشق پڕۆژەی "ئیدارەی خۆجێیی" دەخاتە بەردەم کوردەکانی سوریا
دیمەشق لەبری ئیدارەیەکی خۆسەری، پڕۆژەی ئیدارەیەکی خۆجێیی پێشکەشی کوردەکانی سوریادەکات.
به پیی ڕاپۆرتیشارپرێس:پرۆژەکە لەکاردانەوەی کردەی سەربازی "کانی ئاشتی" تورکیا دژ بە باکوری سوریا لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو، کە بووە هۆی دابەشبوونی ئەو ناوچانەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەسەریدا زاڵبوون.
بەپێی راپۆرتێک، حکومەتی سوریا پڕۆژەی بەڕێوەبردنێکی خۆجێیی پێشکەشی هێزەکانی کورد کردووە، کە دەتوانن خۆیان ناوچەکانی خۆیان بەڕێوەبەرن.
ڕۆژنامەی وەتەن لەسەر زاری "نەواف ملحم" ی ئەندامێکی ئەنجوومەنی گەلی سوریاوە بڵاویکردەوە، شاندێکی دیمەشق، کە لە پارتە سیاسییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی گەل پێکهاتوون پرۆژەی ئیدارەیەکی خۆجێییان پێشکەشی کەسایەتی و هێزە دیار و بەرچاوەکان باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە، کە لە دەستووری ساڵی 2012 سوریادا ئاماژەی پێکراوە، کە بە گوێرەی ئەو بەشەی دەستوور ناوچەکە بەڕێوە ببرێت.
ملحم لەو بارەوە بۆ رۆژنامەکە رایگەیاندووە، ئەو هێزانە نە پڕۆژەکەیان ڕەتکردووەتەوە نە قبوڵیشیان کردووە، بەبێ ئەوەی روونکردنەوەی زیاتر لەو بارەوە بدات.
لە ئێستادا ئیدارەیەکی خۆسەری لە باکوری سوریه هەیە، کە بە گوێرەی دیفاکتۆ ئۆتۆنۆمییەکی تێدا پەیڕەودەکەنو هێزەکانی سوریای دیموکرات بەسەریدا زاڵن، کە زۆرترینیان لە کوردەکانن.
ملحم باسی لەوەش کردووە، ئەو دانیشتنە پێشتر هەماهەنگی بۆ کراوە، وامان بینی هەماهەنگییەکە بایی ئەوەیە چەند بیرۆکەیەکی جێگیری نیشتمانی بەیەکەوە کۆمان بکاتەوە.
ناوبراو ئەوەشی ڕنکردەوە، کە لە گفتوگۆکانی پێشوودا ئەو هێزانە باسی جوداخوازییان نەکردووە، بەڵکو وتوویانە ئەوان سورین و مافی هاووڵاتیبوونیان دەوێت و دەیانەوێت لەسوریا لە ڕوی ماف و ئەرکەوە لەگەڵ هاووڵاتییە سورییەکاندا یەکسانبن، وتووشیانە ئەوان داعشیان بەزاندووە و ڕۆژهەڵاتی وڵاتیان لێپاککردوونەوە و لەو پێناوەشدا شەهیدی زۆریان داوە.