بیرۆ : PYD و ENKS لە بارەی پرسە سیاسیەکان جیاوازیی زۆریان هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i373217-بیرۆ_pyd_و_enks_لە_بارەی_پرسە_سیاسیەکان_جیاوازیی_زۆریان_هەیە
ئیبراهیم بیرۆ ئەندامی لیژنەی پێوەندیە دەرەوەییەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردانی سوریا گوتی : لە نێوان PYD و ENKS لە بارەی پرسە سیاسیەکانەوە جیاوازیی زۆر هەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2019 04:20 Asia/Tehran
  • بیرۆ : PYD و ENKS  لە بارەی پرسە سیاسیەکان جیاوازیی زۆریان هەیە

ئیبراهیم بیرۆ ئەندامی لیژنەی پێوەندیە دەرەوەییەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردانی سوریا گوتی : لە نێوان PYD و ENKS لە بارەی پرسە سیاسیەکانەوە جیاوازیی زۆر هەیە .

بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، ئیبراهیم بیرۆ ، لە لێدوانیکدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە " هەوڵدان بۆ گۆڕینی داڕشتی دیموگرافیکی ناوچەکە و هەروەها ئامادەبوونی هێزە چەکدارەکان لە ناوچەکەدا هەڕەشەی جددی لێکەوتووەتەوە ، گوتی : ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردانی سوریا لە بارەی ئەم هەڕەشانە لە گەڵ مەسعوود بارزانی و نێچیروان بارزانیی سەرۆکی هەرێم دیدار کرد .  لەم دیدارەدا بە پەرۆشیی خۆمان لە بارەی ئەم پرسانە راگەیاند  . ئەوانیش بە ئێمەیان راگەیاندووە ئامادەی داکۆکیی دیپلۆماتیک لە ئێمەن .

 بیرۆ هەروەها گوتی : ئێستا کارێک کە PYD  دەبێ ئەنجامی بدات ، کردنەوەی دانوستانێکی بەرفراوان لە گەڵ هەموو گەلی سوریایە  . بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش دەبێ دیالۆگی خۆمان لە ژێرچاوەدێریی لایەنە نێودەوڵەتیەکان لە گەڵ حکومەتی سوریا درێژە پێ بدەین .