بەڕێکرانی کارەوانی سەربازی ئەمریکا بۆ حەسەکەی سووریا
ئەمریکا کارەوانێکی نوێ بریتی لە دەیان تڕوموبیل و لۆڕی هەڵگری کەرەستەی سەربازی و لوجستیکی ؛ تڕوموبیلەکانی هەڵگری سووتەمەنی و ئامبۆڵانسیان لە باکووری ئێراق بۆ قامیشلوو لە پارێزگای حەسەکەی سووریای ناردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری فەرمی سووریا سانا کارەوانی سەربازی ئەمریکا بە شێوەی نایاسایی لە سنوورەکانی باکووری ئێراق گەیشتووەتە ناو قامیشلوو تا ئامادە بوونی خۆی لەو ناوچەگەلە هێزمەند بکات . بە پێی ڕاپۆڕتی سانا سەربازانی داگیرکاری ئەمریکایی لە چەن مانگی ڕابردوو هەزاران لوڕی هەڵگری چەک و کەرەستەی سەربازیان لە ڕێگای تێپەڕگاکانی نایاسایی بۆ حەسەکە ناردووە تا بە مەبەستی دزینی نەوت و سەرچاوەی سروشتی سووریا ئامادە بوونی خۆی لەو ناوچە بەهێزتر بکات . بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەم دواییانە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڕەوتی سیاسی لە سووریا جەختی کرد : ئەمریکا کێڵگە نەوتیەکانی سووریای داگیر کردووە و داهاتەکانی نەتەوەی سووریای لە سای بێ دەنگە لێکردنی ئەنجومەنی ئاسایش بە تاڵان دەبرد .