کانونی یه‌که‌م 24, 2019 08:16 Asia/Tehran
  • تێکڕمانی بنکەی سەرەکیی گروپە تیرۆریستیەکان لە باکووری سوریا

ئەرتەشی سوریا دوای تێکهەڵچوونی قورسی رۆژی دوشەممە لە گەڵ تیرۆریستانی بەرەی نوسرە ، گرنگترین بنکەی ئەم تاقمە تیرۆریستیەی لە پارێزگەی ئیدلب گرتەوە .

بەپێی راپۆرتی ئەلمەیادین ، بە کەوتنی بنکەی سەرەکیی تاقمی تیرۆریستیی نوسرە لە شاری جەرجناز لە پارێزگەی ئیدلب ، مەودای نێوان هێزەکانی ئەرتەش لە گەڵ شارۆکەی ستراتژیکی مەعرە نوعمان گەورەترین شاری پارێزگەی ئیدلب و گەرووی پێوەندیی دمشق بە پارێزگەی ئیدلب گەیشتە کەمتر لە 8 کیلومەتر .

لە درێژەی هەڵمەتی ئەرتەشی سوریا لە دەوربەری باشووری پارێزگەی ئیدلب ، هێزەکانی ئەرتەش بە دەکارهێنانی پەلاماری زەوینی و ئاسمانیی بەرفراوان و هەڵمەتی سەربازیی ، توانیان خێرا چەند بەشێکی زۆر لە باشوور و باشووری رۆهەڵاتی ئیدلب لە باکووری ئەم وڵاتە لەوان چەندین گوند و شاری بچووک بگرنەوە .

سەرپەیڤ