کانونی دوھەم 15, 2020 16:37 Asia/Tehran
  • بەرنگاربوونەوەی پەدافەندی ئاسمانی سووریا لەگەڵ پەلاماری موشەکی بۆ سەر فڕگەی t-4

میدیاکانی سووریا شەوی سێشەممە لە پەلاماری موشەکی بۆ سەر فڕگەی t-4لە پارێزگەی حۆمس ی ناوەندی ئەم وڵاتە هەواڵیان دا.

هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا ڕایگەیاند ، سوپای سووریالەگەڵ  ئەم پەلامارە موشەکیە بەربەرەکانێ کردووە. بە پێی ڕاگەیاندنی سانا، پەدافەندی ئاسمانی سووریا چەند موشەکی تەقاندوەتەوە. بڕێک لە سەرچاەوەکانی هەواڵیش ڕایانگەیاند : پەلامار بۆ سەر ئەم فڕگەیە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وموشەک ئەنجام بووە وپەدافەندی ئاسمانی سووریا بڕیک لەوانی تەقاندووەتەوە. ئەم فڕگەیە هەتا ئێستاکە چەندین جار کەوتووەتە بەر ئاماج وپەلاماری موشەکی ڕژێمی زایۆنی. ئیسرائیل هەمووکات بۆ پشتیوانی ولاگری لە تیرۆریستەکان ، بنکەو بارەگای سوپا وژێر خانەکانی سووریا دەداتە  بەر پەلامار ودەسڕێژ.