رەشەکوژان دیسانەوە تۆپ بارانی حەڵەب"ی سووریایان دەسپێکردەوە
لەئاکامی پەلاماری ڕێکخراوە ڕەشەکوژەکان بۆسەر گەڕەکەکانی شاری حەڵەب"ی باکووری سووریا 7 کەسی سڤیل شەهیدکران و 20 کەسیش بریندار بوون .
لە پەلاماری مووشەکی و بە هاوەنی تڕوڕیستان بۆ سەر شاری حەڵەب دەیان کەسی سیڤیل شەهید یان بریندار بوون . ناوەتدی فەرماندەرایەتی پولیسی حەڵەب وتی کە گرووپە تڕوڕیستەکان کە لە ناوچەکانی ڕۆژئ اوایی و باکووری ڕۆژئاوای حەڵەب جێگیر بوونە بۆ وێنە گرووپی تڕوڕیستی ئەلنوسرە گەڕەکی حەی ئەسکەر یان مووشەک باران کرد . گەڕەکانی ئەلسەبیل شەقامی ئەلنیل و ئەلشەهبا و ئەلخالدیە و ئەلحەمدانیەش گوت بوونە بەر پەلاماری مووشەکی تڕوڕیستان . سەرچاوە نەخوشخانەییەکان وتوویانە تڕوڕیستان لە گولە بارانی ناوچە غەیری مەسکونیەکان کەڵکیان وەرگرتوە لە مووشەکگەلی بە هێزمەندی تەقینەوەی بەرز . ئەرتەشیش دەس بەجێی بنکەی تڕوڕیستان و هێڵەکانی فریاگوزاری بە ئەوانیان لە دەڤەڕی ڕوژهەڵاتی حەڵەبیان کردە ئامانج . لە دەپەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلبیش ئەرتەش دوای ئاگربڕێکی چەن ڕۆژە ئوپڕاسیونی سەربازی خۆیان سەرلعە نوێ دەسپێکردەوە .