کانونی دوھەم 22, 2020 15:58 Asia/Tehran
  • هەواڵدەری دەوڵەتی سووریا : تورکیا خەرێکی گوڕانی داڕشتی دێموگرافیکی سەرێکانیە

هەواڵدەری فەرمی سووریا بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە کردەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە گردوپەڕی سەرێ کانی لە ڕۆژهەڵاتی فورات ڕایگەیاند : تورکیا خەرێکی گوڕینی داڕشتی دێموگرافی ناوچەی سەرێکانیە.

هەواڵدەری ڕەسمی دەوڵەتی سووریا - سانا بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە کردەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە گردوپەڕی سەرێکانی لە ڕۆژهەڵاتی فورات هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا ڕایگەیاند : دەوڵەتی تورکیا بە سەقامگیر کردنی بنەماڵەی یەک هەزاروپانسەد میلیشیا لە سەرێکانی دەستی داوەتە گوڕانی داڕشتی دێموگرافیکی ئەم ناوچەیە. لەم ڕاپۆرتە داهاتووە: ڕەوتی سەقامگیر کردنی بنەماڵەی میلیشیاکان لە سەرێکانی بە ڕادەیەک بەربڵاوە کە تەنانەت لە ناو میلیشیاکان دا لەژێر فەرمانی تورکیا لەمەڕ شوێنی جێگیر کرانیان ناکۆکی و تێکەڵچوون گەلێکیش ڕاپۆرت کراوە/. دەوڵەتی تورکیا لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ بە داسەپانی زەخت وگوشار وهەڕەشەی جۆربەجۆربەسەر  خەڵکی ناوچە، ناچاریانی کردە بە کۆچبەری وبەجێگای ئەوان تیرۆریستەکانی لەو ناوچانە سەقامگیر کردووە. بەم چەشنە تورکیا دەستی کردووە بە گوڕانی داڕشتی دێموگرافیک لە ناوچە.