کانونی دوھەم 23, 2020 17:02 Asia/Tehran
  • جەختکردنی

سەرۆک وەزیرانی سووریا خوازیاری گواستنەوەی ئەزموونی فێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بۆ وڵاتەکەی.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا؛"عیماد خەمیس" سەرۆک وەزیرانی سووریا لە دیداری لەگەڵ"مۆحسێن حاجی میرزایی" وەزیریی پەروەردەو ڕاهێنانی ئێران لە دیمەشق هیوای خواست: پێوەندییەکانیی دوو وڵات لە بوارە جۆر بە جۆرەکانی فێرکاری لەوان تەکنیکی پیشەیی و خوێندنەوەی بەرلە زانکۆ بگاتە ئاستێکی دڵخواز.

 سەرۆک وەزیرانی سوریا هەروەها بە ڕێزگرتن لە پشتگرییەکانیی هەموو لایانەی ئێران لە دەوڵەت و گەلی سوریا گوتیشی: ئەزموونە سوودمەندەکانی فەرهەنگی و فێرکاری کە ئێران لەماوەی ساڵانی ڕابردوو دەستیخستووە،دەتوانێ ڕابگوێزرێت بۆ سوریا."مۆحسێن حاجی میرزایی" وەزیریی پەروەردەو ڕاهێنانی ئێرانیش لەم دیدارە گوتی: ئێران ئامادەی ڕاگواستنەوەی ئەزموونەکانییەتی لە بواری بنیاتنانەوە و نۆژەن کردنەوەی فێرگەکانی سوریا.

وەزیری پەروەردە وڕاهینای ئێران کە سەردانی دیمەشقی کردووە، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ"عیماد موفەق ئەلعەزەب" وەزیری پەروەردەو وڕاهێنانی سوریایش دیدار و وتوویژی کردووە. 

 

سەرپەیڤ