کانونی دوھەم 25, 2020 15:27 Asia/Tehran
  • دەربڕینی نیگەرانیی کاربەدەستێکی رێکخراوی نەتەوەکان لە ئامادەبوونی لەشکەریانی ئەمریکی لە سوریا

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سوریا ، لە ئامادەبوونی نایاسایی لەشکەریانی ئەمریکی لەو وڵاتە نیگەرانی دەربڕی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، گیەر پێدرسۆن رۆژی شەمە لە چاوپێکەوتنی سێرگی شایگۆ وەزیری بەرگریی روسیا گوتی ئەو داکۆکی دەکات لە هەڵوێستی روسیا لە بارەی هێزە بیانیە بانگێشت نەکراوەکان لە سوریا لە وان لەشکەریانی ئەمریکی و ئەم ئامادەبوونە بە مایەی نیگەرانی دەزانێ .

 پێدرسۆن گوتیشی: ئامادەبوونی هێزە بیانیەکان لە سوریا کێشەیەکی جددی یە .

وەزیری بەرگریی روسیاش لەم دیدارەدا بە توندی رەخنەی گرت لە دزینی سامانی نەوتی سوریا لە لایەن ئەمریکیەکانەوە .

لەشکەریانی ئەمریکی و هەندێ هێزی هاوپەیمانی ئەوان لە رێکخراوی ناتۆ و هەروەها ئەرتەشی تورکیا ، ئەو هێزە بیانیانەن کە بەشێوەی نایاسایی لە سوریان .

 

سەرپەیڤ