کانونی دوھەم 26, 2020 17:42 Asia/Tehran
  •  ناڕەزایەتی ڕووسیا لەهەمبەر هەڵسوکەوتی ئاژاوگێڕانەی پێنتاگون لە سووریا

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند بڕێک لە کاربەدەستانی وەزارەتی بەرگری پێنتاگون بەنیازیی ئاژاوەگێڕین لە سووریا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا   وەزارەتی بەرگری  ڕووسیا  ڕۆژی یەکشەمە  لە  بەیاننەمەی خویدا  جەختی کرد کردەوەی  زۆرێک  لە  کاربەدەستانی پێنتاکون  لە سووریا  یارمەتی بە سەقامگرتنی  دوخەکە  نادات . ئەو دامەزراوە  ڕووسیاییە  لە بەیاننامەکەی خویدا  وتوویەتی   کاربەدەستانی  پێنتاگون  بە دوای هاوکاری  و کوتایی  دان بە  بارگرژی  لە  سووریا نین . گیر پێدێرسون  نوێنەری  تایبەتی  سکرتێری  گشتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سووریاش  ڕۆژی شەمە   لە دیداری  سێرگێیی شویگو وەزیری بەرگری  ڕوسیا  لە موسکو   وتی  کە لاگری دەکات   لە هەڵوێستی    ڕووسیا  سەبارەت بە   هێزە بیاینەکانی  بانگێشت نەکراو  لە سووریا  بو وێنە  هێزە  ئەمریکیەکان   و ئەو  ئامادە بوونە  بە  مەترسی  دەزانێ . پدرسون وتیشی    ئامادە بوونی  هێزەکانی  بیانی  لە سووریا  کێشەیەکی  جیدیە .  سێرگێیی شویگوش  لەو  دیدارەدا  ڕەخنەی گرت لە کردەوەی  ئەمریکیەکان بۆ دزینی سەرچاوەکانی نەوتی  سووریا .