ئادار 18, 2020 08:08 Asia/Tehran
  • پلانی ڕووسیا بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستان لە ئیدلەبی سووریا

وەزارەتی کاروبری دەرەوەی ڕووسیا باسی پلانەکانی مۆسکۆی کرد بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستان لە ئیدلەبی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ڕاشاتودەی، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بە بەزنگار بوونەوەی تیرۆریستان لە ئیدلەبی سووریا ڕایگەیاند: ھۆکارانی توندوتیژی و تیرۆر شارومەندی ھەرکوێش بن دەبێ لە بەر تاوانکارییەکانیان دادگایی بکرێن و بژاردەی لەنێوبردن و تەفروتوناکردنی تیرۆریستان یان لەئەنجامی ھەڵمەتی چەکداری و یان دادگایی کردنیان لە ئارادا دەبێت. 

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تاقمە تیرۆریستەکان و لەوانە « ھەیئەتی تەخریرۆششام» یان ھەمان بەرەی نوسرە لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە ئیدلەبی سووریا ھەمیسان خۆی پڕچەک کردووەتەوەو لەو ناوچەیەدا دەستی کردووە بە پەلاماردانی لەشکریانی سووری.

 

سەرپەیڤ