May 30, 2020 22:40 Asia/Tehran
  • نێردرانی کاروانی سەربازیی تورکیا بۆ ئیدلبی سوریا

کاروانی کەلوپەلی سەربازیی و لۆجستیکیی ئەرتەشی تورکیا بۆ بەھێزکردنی ئامادەبوونی سەربازیی لە ناوچەکانی باکووری سوریا ، بەرەو ئەم وڵاتە کەوتەڕێ .

بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی فارس ، ئەرتەشی تورکیا 35 ئۆتومبێلی سەربازیی و 20 لوری ھەڵگری کەلوپەلی لۆجستیکیی بۆ ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژیی ئیدلب ناردووە . 

تورکیا ھەینی 22ی ئایاریش سی لۆری و ئۆتۆمبێلی ھەڵگری کەلوپەلی لۆجستیکیی لە رێگەی تێپەڕگەی عەدوانیە لە رۆژاوای سەرێکانیی لە پارێزگەی حەسەکە بردە نێو خاکی سوریا . 

ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی ئامادەبوونی تیرۆریستان بەشێک لە خاکی سوریای داگری کردووە و ئەم داگیرکاریە رووبەڕووی شەرمەزار کردنی بەرفراوانی حکومەتی سوریا و وڵاتانی دیکە بووەتەوە . 

سەرپەیڤ