ئاب 03, 2020 22:29 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ئامێر و تەقەمەنیی داعش لە دەوربەری دەیرزوور

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا ( سانا) ، سەرچاوە سوورییەکان ئاماژەیان کردە دۆزینەوەی نوێی سوپای سووریا لە دەڤەری دەیرەزوور .

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند  سوپای سووریا تەقەمەنی و سیستەمی پێوەندی بەجێماو لە تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی  دەیرەزوور  لە شاری مەیادین ، دۆزیوەتەوە.

سوپای سووریا درێژە دەداتە پاک کردنەوەی ناوچە ئازاد کراوەکان لە دەستی داعش لە ناوچە جیاجیاکان و بۆ پووچەڵ کردنەوەی مادە تەقەمەنییەکان و چوونەوەی هاووڵاتیان بۆ ماڵەکانیان، هەوڵ دەدات.

سەرپەیڤ

بۆچوونت