ئاب 26, 2020 10:20 Asia/Tehran
  • بڕینی ئاوی جەماوەری حەسەکە، چەکی تیرۆریستان بۆ بەچۆکدا ھێنانی دەوڵەتی سووریا

کەناڵی مەیادین برینی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە ملوێنێک لە دانیشتووانی حەسەکە بە ھۆی ھێزەکانی تورکیاو تیرۆریستانی سەربەم وڵاتەی بە چەکێک زانی بۆ بەچۆکدا ھێنانی دەوڵەتی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی مەیادین ڕۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بڕدرانی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی پارێزگای حەسەکەو گردوپەڕی، تیشکی خستەسەر ئەمەی کە لە ئێستادا تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەڕەشە لە تەواوی جیھاند دەکات و کەچب ئانکارا بە چلەی ھاوین بڕینی ئاو لە سەر خەڵک وەک کارتێکی باجوەرگرتن لە حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بەکار دێنێ.

ئەم کەناڵە ڕاشیگەیاند: داخرانی وێستگەی «عەلوک» تاقە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی حەسەکەو گردوپەڕی لە لایەن چەکدارانی سەربە تورکیا تاوانێکی دژی مرۆڤانەیە کە بە مەبەستی باج سەندن لە دەوڵەتی سووریاو گوشارخستنەسەر ھێزەکانی سووریای دیموکرات(ھەسەدە) و لەوانەشە بۆ داگیرکردنی زەوی و زارێکی زیاتر لە سووریادا ئەنجام دەگرێت.

ھەڵبەت ئەمە زیاتر ڕێی تێ ئەچێ کە ئانکارا بڕینی ئاوی خواردنەوەی خەڵک وەک ئامێرێک بۆ پەرە پێ دانی داگیرکاریەکانی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا و تۆکمەکردنی خۆی وتەنی ناوچەی ھێمن بەکار دێنێ کە بە تەما بوو لە ڕێگای ئۆپراسیۆنەکانی «بەھاری ئاشتی» دەست بە سەر ٤٥٠ کیلومەتری زەوی و زاری سووریا لە باتی ١٣٠ کیلومەتر بگرێت کە دەکاتە مەودای نێوان سەریکانی ھەتا گرێ سپی کە مۆسکۆو دیمەشق بە جێگیرکردنی بنکەی سنووروانی و گەشت لێدانی ڕووسییەکان ئەو ئاواتەی دەوڵەتی ئانکارایان لەگۆڕ نا.

مەیادین باسی ئەوەشی کردووە کە، بە ڕاستی ڕوون نییە کە لەبەرچی تورکیا بۆ وەھا سەودایەکی دڕندانە ھێندە نوقمی ستەم و چەوساندنەوە بووە کە تەنانەت ئامادەشە بیگەیەنێتە ئاستی تاوانی دژی مرۆڤانەو کەس نازانێ کە بۆ ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دژی جەماوەری سووریا ھێندە پێداگرومکوڕە.

 

سەرپەیڤ