تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 14:08 Asia/Tehran
  • کوژرانی تازەلاوێکی عەفرینی سووریا لە لایەن ژەندەرمەکانی تورکیاوە

ژەندەرمەکانی تورکیا تازەلاوێکی خەڵکی عەفرینی سووریا یان لە کاتی پەڕینەوە بەرەو خاکی تورکیا دایە بەر گوللەو کوشتیان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وێستگەنیوزەوە، ژەندرمەکانی تورکیا  لەسەر سنووری نێوان ھەردووک وڵات، تازەلاوێکی ١٦ ساڵانی عەفرینییان دایەبەر گوللـەو کوشتیان.

«حەسەن جومعە حەمەد» خەڵکی ناحیەی «جندرێسی»ی سەر بە عەفرین لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە ١٣ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠٢٠، لەگەڵ بنەماڵەکەی بەتەما بوو خۆی بگەیەنێتە ئەودیو سنووری تورکیا، ژەندرمەکانی تورکیا دایانە بەر گوللـەو کوشتیان. ھێشتا لە بارەی ئەمەی کە  ئایا کەسی دیکە لە رووداوی تەقەکردنەکەدا پێوە بووە یان نا ھیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.

لە ئەنجامی ئەو بارودۆخەی وا لە سای مۆڵ درانی تیرۆریستانی سەربە تورکیا بە سەر ناوچەی عەفرین دا زاڵە، خەڵکی ئەم ناوچەیە لە ھەوڵی ئەوەدان خۆیان دەربازکەن و ھانا بۆ ناوچەکانی دیکە تەنانەت وڵاتی تورکیاش بەرن کە داکۆکی لە تێکچوونی سەقام و ئاسایشتی سووریا دەکات.

سەرپەیڤ