تشرینی دووه‌م 20, 2020 21:53 Asia/Tehran
  • ئەنجام درانی تاوانی جەنگی لە «ئیدلەب»ی سووریا

نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند: تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریا چەندین تاوانیان لە«ئیدلەب» ئەنجامداوە کە بەشێکیان دەکەونە چوارچێوەی تاوانی جەنگەوە.

کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ نیگەرانیی خۆی لەبارەی راپۆرتەکانی پێشێلکاریی قوڵ لە «ئیدلەب»ی سوریا دەربڕی و رایگەیاند:  تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریا چەندین تاوانیان لە«ئیدلەب» ئەنجامداوە کە بەشێکیان دەکەونە چوارچێوەی تاوانی جەنگەوە.

لەوبارەیەوە،«رافینا شەمداسان»ی وتەبێژی «یو ئێن ئێچ سی ئار» ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: چەندین راپۆرتی پێشێلکاریی گەورەیان لەلایەن تیرۆریستانی سەقامگرتووی سوریاوە پێگەیشتووە، بەتایبەتی «تەحریرۆششام» کە بەهاوکاریی «بەرەی نوسرە» بەردەوامن لە ئەنجام دانی کردەوەی دژی مرۆڤانە.

وتەبێژی «یو ئێن ئێچ سی ئار» ئاماژەی بەوەشکرد، «تەحریرۆ ششام» چەندین پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنوسانیش ئەنجامداوە و دانی بەکوشتنی رۆژنامەنوس «نور ئەلشابۆ»شدا ناوە.

نەتەوە یەکگرتوەکان ئاشکراشیکرد، بەشێکی زۆر لەو تاوانانە بەرامبەر کوردەکان کراوەو کردەی کۆمەڵکوژی و رفاندن و تیرۆرکردنیان بۆ بەکارهێنراوە.

سەرپەیڤ