تشرینی دووه‌م 29, 2020 10:42 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە خاکی سوریا

سەرچاوە سوریەکان رایانگەیاند کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە رێگەی سنووری عێراقەوە گەیشتە نێو خاکی سوریا .

کاروانی سەربازیی ئەمریکا پێکھاتوو لە 35 لۆری ھەڵگری ترۆمبێلی سەربازیی ، لۆدێر ، ئامێری لۆجستیکی ، تەنکەری سووتەمەنی فڕۆکە و بارھەڵگری داخراوە .

بە وتەی ئەم سەرچاوانە ، کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە رێگەی تێپەڕگەی ئەلوەلیدەوە لە سەر سنووری عێراق گەیشتووەتە نێو خاکی سوریا و بەرەو بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە باشووری حەسەکە چووە . 

بە پێی راگەیاندنی سەرچاوە خۆجێیەکان ، بە درێژایی چەند مانگی رابردوو ھێزە داگیرکەرە ئەمریکیەکان بە جاران تەنکەری ھەڵگری نەوتی سوریایان لە ناوچەی جزیرە لە دوو پارێزگەی حەسەکە و دەیرزوور لە رۆژھەڵاتی سوریا بردووەتە دەر و لە رێگەی تێپەڕگەی ئەلوەلیدەوە بۆ عێراقیان گواستوونەوە . 

سەرپەیڤ