کانونی دوھەم 05, 2021 06:57 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٩ کەسی سڤیل لە ھێرشێکی تیرۆریستی دا لە پارێزگای «حەما»ی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی ھێرشی تاقمە تیرۆریستەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیلی سووریایان کردووە لە پارێزگای «حەما»ی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباری سووریا، تاقمە تیرۆریستکان ڕۆژی دووشەممە ھێرشیان کردە سەر تانکەرێکی ھەڵگری سووتەمەنی و پاسێکی گەشتیاری لە ناوچەی «وادی عەزیب»ی گردوپەڕی «سەلمیە»ی پارێزگای «حەما»ی سووریا کە لە ئەنجام دا ٩ کەس کوژران و چوارکەسی دیکەش بریندار بوون.

یەکەکانی سوپای سووریا گەشتیارانی دیکەیان گواستەوە بۆ ناوچەیەکی ھێمن و بریندارانیشیان بە نەخۆشبەر ڕەوانەی دەرمانگای «سەلمیە» کرد.

سەرباری سەرکەوتنی سوپای سووریا لە ڕزگار کردنی زۆربەی ناوچەکانی ئەم وڵاتە لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان، ھێشتاش بڕێک لە تاقمە تیرۆریستییەکان لە بەشگەلێکی ئەم وڵاتەدا ئامادەن و ناوچە ئاوەدانەکان دەدەنە بەر شاڵاوو پەلاماری خۆیان

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە تاقمە تیرۆریستییەکان، لەپاش شکست ھێنانی پەیتاپەیتایان لە ھەمبەر سوپای سووریا، زیاتر لە ڕابردوو ڕوویان لە ھێرشی سە ر خەڵکی سڤیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.

سەرپەیڤ