کانونی دوھەم 11, 2021 15:18 Asia/Tehran
  • تیاچوونی ١١ تیرۆریست لە پێکدادانەکان لەگەڵ سوپای سووریا

لە ھێرشی سوپای سووریا بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستان لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای «حەماە» کۆمەڵێک لە تیرۆریستان تیاچوون.

ھێزەکانی سوپای سووریا شەوی دووشەممە لە ناوچەی « سەزل ئەلغاریب»ی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای «حەماە» بەگژ چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی «جەیشۆلنەسر»دا چوونەوە کە لە ئەنجام دا ١١ تیرۆریست تیا چوون و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی سوپای سووریا وای بڵاو کردووەتەوە کە، تاقمۆکەی ڕەشەکوژی «جەیشۆلنەسر» سەربە تاقمی تیرۆریستیی «جەبھەی وەتەنیی تەحریر»ە کە لە لایەن سوپای تورکیاوە داکۆکی و پشتیوانیی لێ دەکرێت.

ھێزەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بەربەرەکانێی دژی کوردانی سووریاو پێشگرتن بە چوونی پەناخوازانی سووری بۆ ئەو وڵاتە، بەشگەلێکی ناوچەکانی باکووری سووریای داگیرکردووە و لە تاقمە تیرۆریستییەکان بە مەبەستی قەیران چێکردن بۆ سوپای سوریا کەڵک وەردەگرێت.

سەرپەیڤ