نیسان 29, 2017 17:36 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر باقری: پاسدارانی ئینقلاب ، سەرمەشق  (سەرچەشنی) خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامین

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیامێکدا لە سەروبەندی ساڵۆگەڕی لەدایک بوونی ئیمام حسێن (د.س) وڕۆژی پاسدار ، وتی: پاسدارانی ئینقلاب ، ئەمانەتدارانی ئیسلام ، ولایەت وئولگوی خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامین.

سبەێنی یەکشەممە ، سیی ئاوریلی دووهەزاروحەفدە ڕێککەوتە لەگەڵ سێهەمی شەعبانی ساڵی هەزارو چوارسەدو سی وهەشتی کۆچی مانگی ڕیککەوتە لەگەڵ سالۆگەری لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمام حسێن ع ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان وڕۆژی پاسدار. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا ، سەردار سەرلەشکەرپاسدار محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەرووبەندی ڕۆژی پاسدار لە پەیامیکدا وتی: پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە یەکەمین ساعەتەکانی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی لە بەرەبەرەکانی بەبڕ لەگەل بەجێ ماوانی ڕژێمی شا، لەدژی ئینقلاب وبە کرێگیراوانی ئیستکباری جیهانی ، هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز وفیتنە وئاڵۆزی بەدی هێنانەکانی دوژمنانی ناوچەیی وواوە ناوچەیی ، حەماسەی سەرسوڕهێنەریان بەدی هێنا وبۆ هەمیشە ئیلهام بەخش وڕێنوێنی کەری بەرەکانی کۆمەڵگەی ئیسلامی وئینقلابی ئێران دەبن. سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، ئێستاکە واوەتر لە سنوورەکانی ئێران ، سەرمەشق وئولگوی خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامین ومایەی شانازی وسەربەرزی نەتەوەی ئێران لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان دان.