شیکردنەوەی ئامانجەکانی سەردانی تڕەمپ بۆ ناوچە لە لایەن ئەمیر عەبدوڵڵاهیانەوە
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ، ئامانجەکانی سەردانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناوچەکەی شیکردەوە .
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ، شەوی رابردوو گوتی : دابین کردنی ئاسایشی رژێمی زایۆنی ، راکێشانی پارەی زۆری وەبەرهێنانی سعودیە وکارو پیشە دانان بۆ ئەمریکا ، فرۆشی چەکەمەنی و بەدی هێنانی داهات بۆ ئەمریکا لە ئامانجەکانی سەردانی دۆناڵد تڕەمپ بۆ ناوچەن .
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە درێژەی قسەکانی خوی دا لە بەرنامەی وتووێژی تایبەتی کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکیەکان دەیانەوێ تەوەری موقاوەمە لاواز کەن گوتی ، ئەوان لەم سەفەرەدا بە نیازی هاوپەیمانیەکی نوێ بە دژی کۆماری ئیسلامی دان .
یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە داکۆکی ئەمریکا لە سعودیە گوتی : ئالی سعود بە بیانووی نەهێشتنی ترۆریسم بەنیازە تەوەری موقاوەمە لاواز بکات و زەبری لێ بوەشێنێ .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بەوەی کە سعودیە لە خراپ ترین دۆخی خۆی دایە ، وتیشی : جەماعەتێکی توندڕۆ و شەڕانی لە سەرووی دەسەڵاتی ئەم وڵاتەدان .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە هەمان کەتدا وێڕای پێداگری لەسەر دامەزرانی ئاشتی و لیە ناوچەکەدا گوتی : کۆماری ئسلامیی ئێران هەم لە ناوچەکەدا و هەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی یەکێک لە سەرەکی ترین دەورگێڕانە .
............