May 22, 2017 09:34 Asia/Tehran
  • دیداری جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە تاران

جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە سەر پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی دوو لایەنەی نێوان دوو وڵات لەوانە ئابووری و سیاسی پێیان داگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیبراهیم ڕەحیم پوور جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیاو ئەقیانوسیەو سدات ئوناڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە دیدارێکدا لە تاران لە سەر پێویستیی پشت بەستن بە خاڵەهاوبەشە کلتووری و مێژوویی و ئایینییەکانی دوو وڵات بۆ پەرە پێ دانی هاوکاری و بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئانکارا پێیان داگرت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دیدارەدا وتی : ئێران و تورکیا دوو وڵاتی گەورەو گرینگی ناوچەکەن و هاوکاریی دوو قۆڵی و ناوچەیی ئەم دوو وڵاتە دەتوانێ یارمەتیی گەشەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان و هەروەها چارەسەریی کێشە ناوچەییەکان بدات.

(سدات ئوناڵ) یش لەم دیدارەدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی بەرپاکرانی دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێران وتی: ئەوەی لە ئێران دا ڕووی دا شانۆیەکی گەورەی دیموکراسی و جەماوەرسالاری بوو و  بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لەم هەڵبژاردنەدا دەربڕی ویستی لێبڕاوانەی گەلی ئێران بۆ بڕیاردان سەبارەت بە چارەنووسی وڵاتەکەیانە.

 

سەرپەیڤ