May 22, 2017 13:55 Asia/Tehran
  • زەریف بەرامبەر بە بانگەشەکەی ترەمپ لە عەرەبستانی سەعودی کاردانەوەی لە خۆی پیشان دا

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، وێڕای دانانی پۆستێک لە توییتێڕدا لەمەڕ بانگەشەکەی ڕۆژی یەکشەممە 31ی بانەمەڕی دۆناڵدترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی ئێران لە عەرەبستان دا کاردانەوەی پیشان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بەگێڕانەوە لە وەزارەتی دەرەوە، زەریف لەم پۆستە توییتێڕییەدا نوسیویەتی: ئێران کە بەم تازەییە هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینەی وەپشت سەر ناوە، لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە کە گوایە لانکی دیموکراسی و نێوانڕەوییە، دەکەوێتە بەر هێرش و پەلامار.

ناوبراو وتووسیەتی: ئەم هێرشە ئایا سیاسەتی دەرەوەییە یان بەس لە ئاراستەی داچۆڕاندنی چوارسەدوهەشتا ملیارد دۆلار لە عەرەبستانی سەعودییە؟

جێگای ئاماژەیە کە ترەمپ شەوی دووشەممە لە دانیشتنێک دا بە ئامادە بوونی سەرکردەکانی چەند وڵاتی ئیسلامی لە ڕیاز هێندێک بوختانی بۆ ئێران کردو ئەم وڵاتەی بە هۆکاری تێکچوونی سەقامی ناوچەکە زانی و وتی هەمووان دەبێ یارمەتیدەر بن بۆ تەریک خستنەوەی ئێران.

لەو دانیشتنەدا مەلیک سەلمانی پاشای عەرەبستانیش هێندێک بانگەشەی بێ ناوەڕۆکی دژی ئێران هێنا بووە ئاراوەو ئەم وڵاتەی وەک پێشەنگی پەرە پێ دانی تیرۆریزم لە جیهاندا ناساند بوو.