حوزه‌یران 20, 2017 13:47 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی  کارداری سویس لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی دوابەدوای قسەکانی دەستێوەردەرانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کارداری سویس لە تاران لە لایەن بەڕێوەبەری بەشی ئەمریکای وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگ کرایە و ئەوپەڕی ناڕەزایەتی ڕەسمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەوڵەتی ئەمریکای پێ ڕاگەیەندرا.

رێکس تیلەرسون  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە  لە وتاردانێک دا لە پەرلەمانی نوێنەرانی ئەو وڵاتە وتبووی : سیاسەتی ئەمریکا گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لەئێرانە و لەو تاقمانەی ناوخۆیی لە ئێران کە بتوانێ  بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەی ئاشتیانە یارمەتی  واشینگتۆن بدات، پشتیوانی دەکات  .

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە  وتی :  محەممەد کشاوەرز زادە  بەڕێوەبەری گشتیی  ئەمریکایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەم چاوپێکەوتنە  ئەم قسە نەگونجاوانەی رکس تیلەرسونی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی  سەنای ئەو وڵاتەی دەستێوەردانی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆیی ئێران زانی و ئیدانەی کرد.

بەهرام قاسمی وتیشی:  کشاوەرز زادە هەروەها  قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتی و بەڵێنی نێودەوڵەتی دەوڵەتی ئەمریکا لەوان جاڕنامەی  نەتەوەیەکگرتووەکان و هەروەها بەڵێنەکانی دوولایەنەی ئەم وڵاتە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و پێداگری کرد دەوڵەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەم قسانەی  بەرپرسە و دەبێ  وڵامدەر بێت .

کارداری سوئیسیش  لەم دیدارەدا وێڕای پێداگری لەسەر گواستنەوەی پەیامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەوڵەتی ئەمریکا وتی  : لە زووترین کات دا ئەنجامەکەی بە ئاگاداری دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگەیەنێ.