تشرینی یه‌که‌م 05, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • پێداگریی گوترێش لە سەر پێبەندیی کۆمەڵگەی جیهانی بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش

بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین قسەکانیدا جەختی کرد لە سەر پێویستیی پێبەند مانەوەی کۆمەڵگەی جیهانی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ڕۆژاوا لەگەڵ ئێران.

ماڵپەڕی ئەنەشرەی لوبنان نووسی؛ " ئانتۆنیۆ گۆترێش" بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی خۆیدا بە داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ڕۆژاوا لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند: ئەو ڕێککەوتنە دەسکەوتێکی گەورە بووە و دەبێ بپارێزرێ و درێژەی پێ بدرێ.

ئانتۆنیۆ گوترێش بەردەوام لە کاتی دیدار و وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی کردووە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ و خوازیاری پارێزرانی ئەو پەیمانە نێودەوڵەتییە بووە.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی ١+٥ ( بەریتانیا، فەرانسا، ڕووسیا، چین، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە گەیشتۆتە قۆناغی جێ بەجێ کرانەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە تەگەرە دەنێتەوە.

 

سەرپەیڤ