تشرینی یه‌که‌م 16, 2017 13:37 Asia/Tehran
  • لاریجانی: ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی لەهەوڵدان قەیران لە سووریا درێژ بکرێتەوە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەدیدار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی سووریا لە سەنت پترزبورگی ڕووسیا جەختی کرد: ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی لەهەوڵی درێژکردنەوەی شەڕ، کوشت وبڕ و خوێن ڕشتنەکان لە سووریادان.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، عەلی لاریجانی، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەپەراوێزی سەت و سی و حەوتەمین دانیشتنی یەکێتی نێوان پەرلەمانە جیهانییەکان لە سەنت پترزبورگی ڕووسیا، لەدیدار لەگەڵ حەمودە سەبباغ، سەرۆکی پەرلەمانی سووریا وتی: هاوکاریی تاران و دەمشق لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم سەرکەوتوو بووەو بەیارمەتیی ڕووسیا، واری شەڕی دژ بە تیرۆریستان بەرەو جێگیرکرانی هێمنی دەچێتە پێش.

حەموودە سەبباغ سەرۆکی پەرلەمانی سووریاش لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: تاران و دەمشق بەئاراستەیەکدا هەنگاو دەنێن و ئەو هاوکارییە ، شکست هێنانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی و عەرەبی لێکەوتووەتەوە.

سەبباغ جەختی کرد: ئەمریکا بەنیازە رژیمی زایۆنیستی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێ، بەڵام دەبێ ئاگاداری ئەوە بێت کە ئەو رژیمە تاوانکارە قەت ڕووی هێمنی بەخۆ نابینێ.

سەرۆکی پەرلەمانی سووریا هەروەها بەئاماژە بە لێدوانە دوژمنکارانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەرئێران، وتی: قسەی پڕووپووچ و لێدوانی سووکانەی دۆناڵد ترەمپ لەدژ ئێران ، هیچ بنەمایەکی بۆ نییەو ئەمریکا تەنیا بەگوێرەی سیاسەتی رژیمی زایۆنی دەجوڵێتەوە.

دانیشتنی پێنج ڕۆژەی یەکێتی نێوان پەرلەمانە جیهانییەکان بەئامادەبوونی شاندە پەرلەمانییەکانی زیاتر لە١٥٠وڵاتی جیهان لە ڕۆژی شەممەوە بەدروشمی پەرەی فرە کولتوریی و ئاشتی لەڕێی دیالۆگی مەزهەبی و ئەتنیکی لە شاری سەن پترز بورگ دەس پێ بووە.

سەرپەیڤ