تشرینی یه‌که‌م 17, 2017 16:52 Asia/Tehran
  • ولایەتی  : مەرجدانانی بەرجام لەلایەن ئوروپیەکانەوە قەبوڵ کراو نیە

ئەندامی شاندی پێداچوونەوە بەسەر جێ بەجێ کرانی بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام لەئێران پێداگری کرد: مەرجدانانی بەرجام لە لایەن ئوروپیەکانەوە بەهیچ لەونێک بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران قەبوڵ کراو نیە.

" عەلی ئەکبەرولایەتی" ئەندامی شاندی پیداچوونەوە بە سەر جێ بەجێ کرانی بەرجام لەئێران ڕٶژی سێ شەممە لە ناو کۆڕی هەواڵنێران ، بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئوروپیەکان دەبێ سەرنجی زۆرتر لە قسەکان وداخوازیەکانیان دا هەبێت وتی: ئەمەکە ئوروپیەکان بڵین بەرجام یان قەبوڵە ، بەڵام لە بارەی بەشداری ناوچەیی ئێڕان یا مژاری بەرەڤانی موشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێ قسە بکەن، مەرجدانانی بەرجامە کە بەهیچ لەونێک تاران قەبوڵی ناکات.

ولایەتی وتی: بەرجام هیچ شەرتێکی نیە وبەپێێ هەرئەو ڕێککەوتنەیە کە لەنێوان ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک ئینگلیس ، فەرانسە ، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا وئاڵمانیا مۆر کراوە.

ئەندامی شاندی پیداچوونەوە بەسەر جێ بەجێ کرانی بەرجام بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بەشداری ئێران لە عێراق وسووریا بە داخوازی دەوڵەتی ئەم وڵاتە یە وتی: هاوکاریەکانی ناوچەیی لەمافی ئێرانە وهەربەوجۆرە کە ئوروپیەکان لەگەڵ یەکتر یەکیەتی ئوروپایان پێک هێناوە، وڵاتانی ڕٶژهەڵاتی ناڤینیش لەم ناوچە، هێڵی خۆڕاگری پێک دێنن کە لەتاران دەسپێدەبێت ، لەبەغدا تێدەپەڕیت وبەرەو دەمیشق ولوبنان وفەلەستین دەڕوات.

ئەندامی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی ئێران هەروها بە رەت کردنی قسە دۆژمنکارانەکانی دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، ئەم ڕێکخراوەیەی ڕەنگدانەوەی ئارمانجەکانی خۆڕاگری نەتەوەی ئێران لەبەرانبەر بیانیەکان وبەرەڤانی لە یەکپارچەیی خاکی ئێران زانی وپیداگری کرد : سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، لەدڵی خەڵکەوە هەڵقوڵان. 

سەرپەیڤ