تشرینی دووه‌م 23, 2017 20:05 Asia/Tehran
  • لاریجانی: کۆگەی په رله مانه ئاسیاییەکان دەتوانێ ببێتە مایەی چەسپاندنی زیاتری سەقام و ئاسایشی ئاسیا

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە میکانیزمگەلێک بۆ بردنەپێشی سەقام و ئاسایش لە کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان دیاری کرا، وتی: کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان دەتوانێ ببێتە مایەی هەرچی زیاتر چەسپاندنی سەقام وئاسایشی ئاسیا.

عەلی لاریجانی کە بۆ بەشداریی لە دەیەمین کۆگەی گشتیی کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان سەردانی تورکیای کردبوو، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەدەسپێکی گەیشتنە تاران، سەقام لە ئاسیای بەگرینگ ناوبردو وتی: ئەمڕۆ نیگاکان بەرەو ئاسیایە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە دەوری شازی ئێران لەبەرەوڕووبوونەوەی تیرۆریزم لەو کۆبوونەوانە سەرنجی پێدرا، وتی: ئەو گرینگیدانە هاوکات بوو لەگەڵ شکست هێنانی داعش لە سووریاو ئێراق.

لاریجانی سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە لەسەرووی شاندێکی باڵای پەرلەمانی بۆ بەشداربوون لە دەیەمین دانیشتنی کۆگەی پەرلەمانە ئاسیاییەکان سەردانی تورکیای کرد.

سەرۆک پەرلەمان و شاندە پەرلەمانییەکانی ٤٢ وڵاتی ئاسیاو ١٦ وڵاتی چاودێر بەشداری دانیشتنی ئەستەمووڵ بوون.

سەرپەیڤ