ئادار 20, 2018 20:22 Asia/Tehran
  • ئێرانییەکان ساڵی ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوییان دەست پێ کرد

سەدان ھەزار ئێرانی ساڵی تازەیان لە تەنیشتی گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) ئیمامی ھەشتەمی شێعەکانی جیھان و خوشکی بەڕێزی واتە حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س) لە شارەکانی مەشھەدو قوم دا دەست پێ کرد.

ئاھەنگی تایبەتی نوێ بوونەوەی ساڵ ( ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی) لە ئێوارەی سێ شەممەوە بە خوێندنەوەی قورئانی کەریم، وتاردان و خوێندنی دۆعای تەوەسول لە گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) ئیمامی ھەشتەمی شێعەکانی جیھان و خوشکی بەڕێزی واتە حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س) لە شارەکانی مەشھەدو قوم دا دەست پێ کرد.

شەپۆلی بەرفراوانی جەماوەری مەشھەدو قوم و ھەروەھا ئەو زیارەتکارانەی کە لە شارەکانی دوورو نزیکی ئێرانەوە بۆ ئەم دوو شارە  ھاتوون ھەتا لە چرکەساتی نوێ بوونەوەی ساڵ دا لە کەشی لێوڕێژ لە مەعنەوییەتی گڵکۆ پیرۆزەکانی حەزرەتی ئیمامی ڕەزا(ع) و خوشکی بەڕێزی واتە حەزرەتی فاتیمەی مەعسومە(س) دا بن، بەڕادەیەکە کە جیا لە ئەو گڵکۆ پیرۆزانە، ڕەواق و شەقامەکانی گردوپەڕیش تژییە لە ئاپۆڕەی خەڵک.

گڵکۆی پیرۆزی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لە تاران دا ھەر بە بۆنەی نوێ بوونەوەی ساڵەوە ئەمڕۆ شایەتی ئامادە بوونی بنەماڵە ئێرانییەکان بوو.

ھەر لەم حاڵەدا جەماوەری ویلایەتخوازی شاری شیراز و پارێزگای فارس لە باشووری ئێران و موسافیرە نەورۆزییەکان، دەستپێکی ساڵی تازەیان لە گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا ناسراو بە شاچراغ (ع) برای ئیمامی ڕەزا(ع) کرد بە جێژن.

ھاوشێوەی ئەم ئاھەنگە لە مزگەوتی پیرۆزی جەمکەرانی قوم ، گڵکۆ پیرۆزەکان و گوڵزاری شەھیدان لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامیش بە بەشداریی پڕشۆری جەماوەری ئێران خەریکە بەڕێوە دەچێت.