May 07, 2018 21:15 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: هیچ وڵاتێک توانای دەسدرێژکاریی بۆسەر ئێرانی نییە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییی ئێران، وتی: دەسڕاگەیشتن بە هیچ ئامانجێک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دوژمن، مومکین نییە.

سەرلەشکر مەحەممەد باقری ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی سەردانی یەکە زرێپۆش، ئاسمانی و زەوینیەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دێزفول(باشووری رۆژاوای ئێران) وتی: دەسەڵاتی بەرەڤانی و باڵادەستیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووبەهۆ هەتا دوژمن بگاتە ئەو ئەنجامە کە هەرچەشنە دەسدرێژکاری و تەماحکاریی بۆسەر خاک و بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە شۆڕشگێڕ و سەربەخۆیە لەجیهانی ئەمڕۆدا، جگە لە زیان وخەرج کردنی پارە، ئەنجامێکی بۆیان نابێ.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، هەروەها وتی: ئەوەی کە جارناجارێک چەند سیاسەتوانانی تازەکار ئیدیعایەک لەدژ ئێران دێننە ئاراوە، و داوا لە سوپاکانیان دەکەن، کردەیەکی دەسدرێژکارانە لەدژ ئێران ئەنجام بدەن، ئەوکات ئەوە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئەو وڵاتانن کە وشداری بە سیاسەتوانانیان دەدەن کە شەڕ لەگەڵ ئێران نامومکینەو دەبێ لە ڕێگای سیاسییەوە لەگەڵ ئێرانییەکان قسەبکەن.

سەرلەشکر باقری ، وتی: زۆرجار سیاسەتوانانی بێ ئاوەزی ئەمریکا، رژیمی ئیسرائیل و عەرەبستان قسەی زل زل دەکەن بەڵام کاتێک دەگەنە قۆناخی هەنگاونانی بەکردەوە، بۆیان دەردەکەوێ کە باڵادەستی سەربازی و بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خەوشدار نابێ.

سەرپەیڤ