May 20, 2018 21:28 Asia/Tehran
  • ئێراقچی : ئێران هیچ وتووێژێکی  غەیری بەرجامی لە گەڵ ئوروپا نیە

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەمە وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە کۆماری یئسلامی ئێران هیچ وتووێژێکی غەیری بەرجامی لە گەڵ ئوروپاییەکان نیە وەبیریشی هێنایەوە کومیسونی هاوبەشی بەرجامی ئەو هەفتەیە بەبێ ئامادە بوونی ئەمریکا و بە داخوازی ئێران لە ڤیەن پێک دێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر سەید عەباس عێراقچی هەروەها ئاماژەی کردە دانیشتنی سێشەمەی ڕ ابردوو موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی  ئێران لە گەڵ وەزیرانی  دەرەوەی بریتانیا فەڕانسا ئاڵمان و هەروەها  بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئورپا لە بڕوکسێل و وتی :  وڵاتانی  ئوروپایی دوای ئەو دانیشتنە لە بەیاننامەیکدا   جەختیان کرد لەسەر بەڵێنەکانیان سەبارەت بەربەرجام و دابینی بەرژەوەندیەکانی  ئێران . جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی  ئێران  بە وتنی ئەوەی کە هاوکاریەکانی ئورپا لە گەڵ ئێران بریتیە لە فروشتنی نەوت گاز و بوارەکانی دیکەی هاوکاری وتیشی : وتوێوژەکانی بەرجامی ئێران و ئوروپا لە کەشی جیدی ئەنجام دەگرێت .  سەید عەباس  ئێراقچی   جەختی کرد  ئوروپاییەکان  دەبێ بە تاران گەرەنتی بدەن کە تواناییان هەیە  تا بەرژەوەندیەکانی کوماری ئیسلامی  ئێران لە بەرجام  دوای چونەدەری ئەمریکا لەو ڕێکەوتنە نێونەتەوەیی  دابین بکەن .  ئێران و ئوروپا  لە ڕۆژانی  ئەم  دواییەدا  بە مەبەستی پاراستنی بەرجام دوای چوونەدەری ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە  نێونەتەوەیی  دەستیان پێی کردووە .  دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری  ئەمریکا  سێشەمە 8 مای  بە دووپات بوونەوە تۆمەتە بێ بنەماکانی  دژی ئێران چوونەدەری واشنگتون لە بەرجام و گەڕانەوەی بایکوتەکانی ناڤۆکی لە ماوەی سێ تا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند . ئەو کردەوەی تڕەمپ ڕووبەڕوی شەرمەزارکردنی بەربڵاوی ناوخویی و نێونەتەوەیی دەبن .

بریتانیا فەڕانسا ڕووسیا چین ئاڵمان و یەکێتیی ئوروپاش وەک لایەنەکانی بەرجام وتیشیان لەو ڕێککەوتن نێونەتەوەییە لاگریان کرد .

حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دوای ڕاگەیندرانی چوونەدەری  ئەمریکا لە بەرجام بە وتنی ئەوەی کە فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوە لە ماوەی چەن هەفتەی  داهاتوو لە گەڵ وڵاتانی ئوروپایی ڕووسیا و چین وتووێژ بکات وەبیریشی هێنایەوە ئەگەر بەرژەوەندی نەتەوەی  ئێران دابین بێت  سەرەڕای هۆگری ئەمریکا  ئێران لە بەرجام دەمێنێت .

سەرپەیڤ