May 21, 2018 16:05 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حەیدەری: هێزە چەکدارەکانی ئێران دۆژمنان تەفروتوونا دەکەن

فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ،وتی: ئەگەرشەڕێک ڕوو بدات هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گشت هێز وتوانایەکەوە کە هەیانە ، دۆژمن تێک دەشکینن.

ئەمیر سەرتیپ" کەیومەرسی حەیدەری" ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ فەرماندەکان، جێگران وکارمەندانی ئەرکانی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران لە تاران ، وتی: بە پێی وشێاری نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر پیلانی دۆژمنان ، هێزە چەکدارەکانی ئێرانیش هیچکات لە پیلانی دۆژمنان غافل نابن. فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش ، بەدی هێنانی ترس وتوقانی لە مژارەکانی تری دۆژمن لە بەرانبەر نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی ووتی: ئەمڕۆ یەکەکانی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئێران بە هەبوونی هێزی ئینسانی لێهاتوو وکەرەسە وئامیری مودێڕن توانایی بەربەرەکانێ لەگەڵ هەرجۆرە هەڕەشەگەلیک بە هەرشێوەیەکی ڕۆژی جیهانی یان هەیە .ئەمیر سەرتیپ حەیدەری ، هەروەها لە مەڕ چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام ، پیداگری کرد: بوونی ئەمریکا لە بەرجام هیچ قازانجێکی بۆ ئێران نەبوو وئەمەکە ئەم وڵاتە لە بەرجام چووەتە دەرێ هیچ جۆرە زیانێک بە ئێران ناگات. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە هەشتەمی مای بە ئیدعا وبانگەشەی بێ ئاکام بوونی بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام وتومه تە بێ پایە وبنەڕەتەکانی دژە ئێرانی، چوونەدەری وڵاتەکەی لەبەرجامی ڕاگەیاند . 

سەرپەیڤ