May 21, 2018 17:57 Asia/Tehran
  • ئامولی لاریجانی: ئەمریکا ناتوانێ سەرپوش دابنێتە سەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی

سەرۆکی هێزی دادەوانی ئێران ، ئەمریکا بە بەرپرسی جەنایەتەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایونی زانی ووتی: ئەم کارەساتانە بە نیشان دانی چرا سەوزی ئەمریکا بە زایونیەکان ئەنجامی گرتووە.

ئەمریکا چواردەی مای باڵوێزخانەی خۆی لە تل ئابیبەوە بۆ بەیتۆلموقەدەس گواستەوە.ئەم بڕیارە لەگەڵ کاردانەوەی توندی فەلەستینیەکان وتێکەڵچوونی نێوان سەربازانی ئیسراییلی وفەلەستینی ڕووبەڕوو بووەوە. لەم تێکەڵچوونانە فرەتر لە شەست فەلەستینی شەهید ونیزیک بە سێ هەزار کەسی تریش بریندار بوون. ئایەتۆڵا" سادق ئامولی لاریجانی " ئەمڕٶ دوشەممە لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی پایە بەرزی دادەڤانی وتی: گەلی زۆڵملیکراوی فەلەستین کە لە ٧٠سالی ڕابردوو هەمووکات لە خەبات وئاوارەیی دابوون بە باشی دەزانن کە هەروا دەبێ دڕێژە بدەن بە خۆڕاگری وئەمریکایش بزانێ کە ئیتر ناتوانێ لەسەر جەنایەتەکانی رژێمی زایونی وداگیر کرانی سەرزەوینی فەلەستین لەلایەن ئەم رژێمە داگیر کارەوە ، سەرپوش دابنێت. سەرۆکی هێزی دادی ئێران بە لاوازی وملهوریی برێک لە دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئیسلامی لە بەرانبەر ئەمریکا وڕژێمی زایونی ئاماژەی کردو وتی: ئەگەرچی ئەم ملکه چییه بووە بە هۆی بوێری دان بە جەنایەتکاران هەتا بینە ناو مامەلەی سەدەوە بەڵام وێژدانە بیدارەکان دەزانن کە حسێبی موسوڵمانان لە حسێبی ئەم دەسەڵاتدارانە جودایه و سەرکەوتنی بەبڕانە بە نەسیبی نەتەوەی زۆڵملێکراوی فەلەستین دەبێت . ئامولی لاریجانی ، یەکێ تر لە شوێنهاتەکانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی وئاکار وڕەفتاری ئەمریکا لە بەرانبەر ئەم جەنایەتانەی ئاگاداری هەرچی زیاتری بیرو هزری گشتیی جیهان زانی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دووفاقانەی ڕۆژئاوا لەگەڵ مژاری مافی مرۆڤ ووتی: بێ دەنگی دەوڵەتەکانی ڕٶژئاوایی وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرانبەر ئەم جەنایەتانە ، جێی داخ ومەخابنە.

سەرپەیڤ