May 24, 2018 07:57 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی : قسەی دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئەمریکا بۆ ئێران شتێکی نوێ و نەگوتراو نیە

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران مانگی ڕەمەزانی بە مانگی ڕەحمەتی ئیلاهی و مانگی خۆراگری زانی و وتی: لە درێژایی ٤٠ ساڵی رابردوودا خەڵک لە تاقیکاریەکەیاندا بە باشترین شێوە دەرباز بوون و لە هەموو هەورازو نشیوەکاندا بەرگریان لە سیستمی ئیسلامی و شۆڕش و بەرژەوەندیی نیشتمانیی کردووە.

"حەسەن ڕۆحانی" ئێوارەی چوارشەممە لە دیداری بەرپرسان، کاربەدەستان و ژمارێک لە بەڕێوەبەرانی باڵای ناوەندە حکومی و سەربازییەکان لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئیران راشیگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ سەرکردەکانی ڕژێمی ئەمریکا دەیڵێن بۆ گەلی ئێران شتێکی تازە و نەبیسراو نییە ، لەبەر ئەوەی کە ئەو قسانە کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ چل ساڵ لەمەوبەر.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: لەهەمبەر چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، جگە لە ڕژێمێکی نایاسایی و چەن وڵاتێکی چکۆلە، هەموو وڵاتانی جیهان نەیارەتییان نیشان دا و ئەوە بە مانای سەرکەوتنی ئێران لە گۆڕەپانی سیاسی و مافەوانیدایە.

ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە لە هەموو بڕیاردانەکاندا ، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕێنوینیکەر و بەرەوپێشبەری دەوڵەت بووە، وتی: ئەمڕۆ ئێمە خەریکی دانوستان لەگەڵ پێنج وڵاتی دیکەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشین و هەرچەن ئەوان بە زمان و بە ڕاگەیەندراوە سیاسییەکانیان خۆیان بە بەڵێنمەن و پێبەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەزانن بەڵام دەبێ بە کردەوە بزانین کە چۆنن و چۆن دەجوڵێنەوە.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە دیداری خۆی لەگەڵ ڕێبەرانی چین و ڕووسیا و پێوەندی لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپایی لە هەفتەکانی داهاتوودا وتیشی: بێتوو ئەم پێنج وڵاتە بتوانن قازانج و بەرژەوەندیی ئێران بەتایبەت قازانجە ئابوورییەکانی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش دابین بکەن، ئەم ڕێککەوتنە ئەتۆمییە بە بێ بوونی ئەمریکا درێژە پێ دەدەن؛ ئەگینا بڕیاری پێویست دەدەین و کاروباری ئێران بە بوون یان نەبوونی بەرنامەی تۆکمەی هاوبەش هەر بە ڕێک و پێکی بەڕێوە دەچێ.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها دەسکەوتی گەورەی سەرچاوەگرتوو لە کردەوەکانی ئەمدواییەی ئەمریکای هاودەنگتر بوون و یەکگرتووتر بوونی گەلی ئێران زانی و راشکاوانە رایگەیاند: هیچ گومانمان لەوەدا نییە تا ئەو کاتەی گەل یەکدەنگ و یەکگرتوو پشتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بگرێ، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ ئەم گەلە مەزنە بەچۆکدا بێنێ.

سەرپەیڤ