ئێران ل هەمبەر دوژمنکاری ئەمریکا ڕاوەستاوە
سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی : ئەمریکا با بزانێ نەتەوەی ئێران لە هەمبەر دوژمنایەتیەکانی ئەمریکا و زایونیەکان بە ئیرادیەەکی پتەوتر لە ژێر ڕابەرایەتی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران درێژە بە ڕێگای خۆی ئەدات .
عەلی لاریجانی لە سەرەتای دانیشتنی ئاشکرای ڕۆژی یەکشەمەی مەجلسی ئێران سەبارەت بە وتەکانی دژە ئێرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتیشی : دوناڵد تڕەمپ لە حاڵێکدا کە قسە لە بایکوتە قورسەکانی دژە ئێران دەکات بانگەشەی پێویستی جۆرێک وتووێژی نوێ لە گەڵ ئێران بۆ چارەسەری پرسەکان بووە . سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران بە وتنی ئەوەی کە دنیای سیاسەت شوێنی هاوکاریە نە ڕەفتار گەلی نالۆژیکانەی سیاسی وتیشی : کاتێ کە تڕەمپ ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە بێ گرینگی دان بە بەڵێنە ئیخلاقیەکان بە هاسانێ ژێر پێ دەنێت ئیدی نابێ چاوەڕوان بێت کە کەس گرینگی بداتە بانگەشەکانی . سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەمە بە هەڕەشە کردن لە مەڕ بەکار هێنانی بایکوتە بێ وێنەکان دژی ئێران لە هەمان حاڵدا هیواداری دەربڕی لە گەڵ ئێراندا دەگاتە ڕێککەوتنێکی گشت داگر . لاریجانی هەروەها گەڕاڵیەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی لە ئوروپا بە ئامانجی هاوڕێ کردنی ئورپا و ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە بەرجام زانی و وتیشی : زایونیەکان بە شکستی تڕوڕیستان لە ئێراق و سووریا بە دوای قەیران نانەوەیەکی دیکە لە ناوچەن تا سەرپۆش دانن لە سەر کێشەکانی ناوخۆیی و دەرەوەیی ئەو ڕژیمە . سەرۆکی مەجلسی ئێران بە وتنی ئەوەی کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕوانی بەڵێنەکانی بێ کاتی ئوروپا نامێنن وتیشی : ئەگەر ئوروپا دەتوانێ بەرجام بپارێزێ دەبێ بڕیاری خۆی ئاشکراتر و خێراتر ڕابگەینێ ئەگەر ناتوانێ کۆماری ئیسلامی ئێران هەنگاوگەلێکیدیکە چە لە بواری ناڤۆکی و چە پرسگەلێکی دیکە هەڵدەگرێت . دوای کردەوەی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەشتەمی مای بۆ چوونە دەر لە بەرجام و داخوازی وڵاتانی ئوروپایی بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنامە ناڤۆکیە ئێران دەرفەتێکی بەرتەسکی بە ئوروپاییەکان داوە تا گە رەنتی بە کردەوە بدەن کە بەرژەوەندیەکانی بەرجامیی ئێران کاتی گەڕانەوەی بایکوتەکانی ئەمریکا دابین بکرێت .