ته‌مووز 18, 2018 12:40 Asia/Tehran
  • تۆمار کرانی سکاڵای  ئێران بەدژی ئەمریکا لە دیوانی نێودەوڵەتی داد

دیوانی نێودەوڵەتی داد ڕۆژی سێ شەممە لە ماڵپەڕی ڕەسمی خۆید ا باسی تۆمار کرانی سکاڵای ئێران بە دژی ئەمریکا لەم دیوانەی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  محەممەد جەواد زەریف  وەزیری درەەوەی ئێران ڕۆژی  دووشەممە لە تویتەکەی دا باسی ڕادەست کرانی  سکاڵای  کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دژی ئەمریکای کرد بە دیوانی نێودەوڵەتی داد  لەبەر سەپێندرانی  دیسانەوەی بایکۆتی یەکلایەنە بە دژی ئێران لە لایەن واشینگتۆنەوە  .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  شەوی سێ شەممە  بەشی کردنەوەی سکاڵای ئێران لە ئەمریکا وتی : بەمەبەستی  بنیات نانو قەرەبووکردنی  سەپێندرانی نایاسایی  ئەمریکا بۆ پەسەند کردنی بایکۆت بە دژی ئێران  و هێنانەدی مافی گەلی ئێران و پێ وشوێن گیرانی نێودەوڵەتیی سەپاندنی  هەوڵە تاوانکارانەکانی  واشینگتۆن، وەزارەتی دەرەوەی ئێران  بە هەماهەنگیی  دەزگەکانی  تر، پرسی سکاڵاکردن لە ئەمریکا لەبەر بنپێکردنی  بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان و لەوان  بەڵێننامەی مەویدەت و پێوەندی ئابووری و مافی کونسوڵخانەیی ساڵی 1955 لەلایەن دیوانی نێودەوڵەتی دادی ، خستوەتە سەرووی کارەکانی.

بەهرام قاسمی  پێداگری کرد  لەم سکاڵایە بەسەنەدەوە ڕاگەیەندراوە کە بڕیاری هەشتەمی مانگی مەی ساڵی 2018ی ئەمریکا لە سەپاندنی دوبارەی  بایکۆتی ناڤۆکی ، بەپێچەوانەی  بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا بە تایبەت خاڵەکانی چوار، حەوت، هەشت ، نۆ و دەی   پەیمانی مەویدەتی ساڵی 1995 ە و واشینگتۆن لەسەریەتی  وێڕای  ڕاگرتنی ئەم هەوڵانەی ، هەموو خەسارەکانیش قەرەبوو بکاتەوە.

دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا سێ شەممە هەشتەمی مانگی مەی بە دووپات کردنی تۆمەتی بێ بنەما  بەدژی ئێران،  کشانەوەی  واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی  بایکۆتەکانی  ناڤۆکی لەماوەی سێ هەتا شەش مانگی داهاتووی ڕایگەیاند.

ئەم کارەی ترەمپ لەنێو خۆ و دەرەوەی وڵات ئیدانە کرا.