ته‌مووز 21, 2018 09:21 Asia/Tehran
  • ئێران پەسەند کراوەی  ڕەگەزپەرەستانەی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی، ئیدانە کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی پەسەند کرانی پڕۆژە بڕیاری ڕەگەز پەرەستانەی وڵاتی جوو لە پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی ئیدانە کرد و وتی : ئاپارتاید لە فەلەستینی داگیرکراو بە هەوڵی خۆڕاگری گەلی فەلەستین، هەڵدەوەشێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بەهرام قاسمی  وتی : ڕژێمی ناشەرعی و ڕەگەزپەرەستی زایۆنیستی  بەپێی داگیرکردنی  فەلەستین و کوشت وبڕی خاوەنی سەرەکیی  ئەو ناوچەیە، پێکهاتووە و  هەوڵی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەم ڕژێمە  پشت ڕاست کەرەوەی ماک و هەڵوێستی ڕەگەزپەرەستانەی ئەم ڕژێمە لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوویە.

قاسمی وتیشی: داکۆکی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنیستی و هەوڵی دەوڵەتی ترەمپ بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە بۆ قودس و  هەوڵدانی هەندێ وڵاتی  عەربی بۆ ئاسایی کردنی پێوەندی لەگەڵ داگیرکرانی ناوچەی فەلەستین و  سزانەدرانی  ئەم ڕژێمە لەبەر  بنپێکرانی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و کوشتنی  هەموو ڕۆژەی  گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، بووە  هۆی ڕووداماڵینی  زایۆنیستەکان لە درێژەپێدانی سیاسەتی بە جووکردنی  فەلەستین  و  پاکتاوکردنی ڕە

گەزی ئەو ناوچەیە کە بێگومان  بێ سەقامی و پەرەی ئاڵۆزی زۆرتری لە ناوچەکە دا بە دواوە دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران وێڕای  پێداگری لەسەر ئەمەی  سەردەمی ڕەگەزپەرەستی و ئاپارتاید کۆتایی پێهاتووە  وتی : ڕەگەزپەرەستی لەفەلەستینی داگیرکراویش   لەسەر ورە و هەوڵی گەلی فەلەستین و گەلانی موسوڵمان و  ئازادیخوازی جیهان، تێک دەشکێ.

پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی  ڕۆژی پێنج شەممە سەرباری ناڕەزایەتی بەربڵاو بەرامبەر ، پڕۆژە بڕیاری ڕەگەز پەرەستانەی وڵاتی جووی  پەسەند کرد  . 

یاسای ڕەگەزپەرەستانەی  وڵاتی جوو، فەلەستینی بە ناوچەی زایۆنیستەکان زاانیوە و فەلەستینییەکان لە هەموو مافی شارومەندی و مرۆیی بێ بەش دەکات.